Care for adults
ژیانی پشتگیریلێکراو - چاودێری بۆ گه‌وره‌ساڵان
:ئێمه چی ده‌که‌ین
:ئێمه زانیاری و، ئامۆژگاری و چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ که‌سانی گه‌وره‌ساڵی بێده‌سه‌ڵات و چاودێره‌کانیان له ئه‌م شاره‌دا، دابین ده‌که‌ین. ئێمه یارمه‌تیی ژماره‌یه‌کی زۆری که‌سانی بێده‌سه‌ڵاتی جۆراوجۆر ده‌ده‌ین، له‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م کێشه و که‌مئه‌ندامیانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه
کێشه و که‌مئه‌ندامیی فێربوون
که‌مئه‌ندامیی جه‌سته‌یی
کێشه‌ی بینایی یان بیستن
کێشه و پێداویستیی ته‌ندروستیی ده‌روونیی (ئه‌قڵی)
ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشه‌ی به‌کارهێنانی نابه‌جێی مادده سڕکه‌ره‌کانیان (موخه‌ده‌راتیان) هه‌یه
ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشه‌ی به‌کارهێنانی نابه‌جێی ئه‌لکهول و مادده بێهۆشکه‌ره‌کانی تریان هه‌یه
هه‌روه‌ها ئێمه خزمه‌تگوزاری بۆ چاودێره‌کان دابین ده‌که‌ین – واته ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاگاداری و چاودێری له ئه‌و خزم و که‌سوکار یان هاوڕێیانه‌یان ده‌که‌ن که خۆیان ناتوانن چاودێری له خۆیان بکه‌ن
هه‌ندێک جار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌رک و به‌رپرسیاریی یاساییمان له ئه‌ستۆدایه، ناچار ده‌بین که به‌شداری بکه‌ین و خۆمان له مه‌سه‌له‌که تێوه بگلێنین. بۆ نموونه، به‌و پێیه ده‌شیت پێویست بکات که ئێمه دڵنیایی له سه‌لامه‌تیی که‌سانی بێده‌سه‌ڵات بکه‌ین و بیانپارێزین. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌بێت ته‌ده‌خول بکه‌ین له حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر که‌سێک دوچاری مه‌ترسیی ئازار پێگه‌شتن یان ده‌ستدرێژی ببێت
ئێمه ده‌توانین چه‌ندین جۆری جیاوازی خزمه‌تگوزاریی چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین بکه‌ین یان ڕێک بخه‌ین. جۆری ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی دابینی ده‌که‌ین به‌نده له‌سه‌ر پێداویستییه‌کانی که‌سه‌که. کاتێک که‌سێک بۆ یارمه‌تی په‌یوه‌ندییمان پێوه ده‌کات، ده‌شێت ئێمه یه‌کێک له کارمه‌نده‌کانمان بۆ سه‌ردانی که‌سه‌که بنێرین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا باس و تاوتوێی ئه‌و یارمه‌تییه بکات که ئه‌و به گوێره‌ی بارودۆخی تایبه‌تیی خۆی پێویستییه‌تی
:بۆ نموونه ئێمه ده‌توانین کاروباری پێویست بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ڕێک بخه‌ین
یارمه‌تی و پشتگیری له خانووبه‌ره‌ی چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تیدا یان له ناو ماڵدا (چاودێریی ناوماڵ)
کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی
دابینکردنی چاودێری و ڕاهێنانه‌وه‌ی ئاستی مامناوه‌ندی
خانووبه‌ره‌ی چاودێری، له‌وانه خزمه‌تگوزارییه‌کانی خانووبه‌ره‌ی چاودێریی په‌ککه‌وتووان
ڕاسته‌وخۆ دانی پاره به تۆ (بۆ ئه‌وه‌ی تۆ خۆت کاروباری چاودێریکردنت بۆ خۆت ڕێکبخه‌یت)
دانی شتومه‌ک به تۆ به قه‌رز
ده‌ستکاریکردن و گۆڕانکاریی سووک و لاوه‌کی له خانووبه‌ره‌که‌تدا
خزمه‌تگوزارییه‌کانی چاودێریی ڕۆژانه
خانووبه‌ره‌ی په‌ناگا / خانووبه‌ره‌ی په‌ناگا به خزمه‌تگوزاریی چاودێرییه‌وه
خانووبه‌ره‌ی پشتگیریلێکراو / یارمه‌تیدانی خه‌ڵک
پشوودان له چاودێرییکردن / پشووی ماوه‌ی کورت خایان
زه‌نگی فریاگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تی
ژه‌می خواردنی به‌ستوو (بێ هه‌ڵسه‌نگاندن)
چاودێری بۆ کاتی شه‌و
ئۆکیوپێیشنه‌ڵ سێره‌پی
نیشته‌جێکردنی گه‌وره‌ساڵان (چاودێریکردن له گه‌وره‌ساڵان له خانووبه‌ره‌ی فۆسته‌ر/به‌خێوکردن)
بۆ دابینکردنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه، ئێمه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر داموده‌زگای تر له لیڤه‌رپووڵ کار ده‌که‌ین، له‌وانه ده‌زگا ته‌ندروستییه‌کان و ده‌زگاکانی خانووبه‌ره و، به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌کانی تری کاونسڵ وه‌کو به‌شی خوێندن و په‌روه‌رده و به‌شی خانووبه‌ره و، چه‌ندین ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی که‌رتی تایبه‌ت و که‌رتی خۆبه‌خش که له ئه‌م شاره‌دا کار ده‌که‌ن
:چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به ئێمه‌وه
ده‌توانیت په‌یوه‌ندییمان پێوه بکه‌یت له ڕێگه‌ی هێڵی چاودێریی Careline له‌سه‌ر ژماره‌ی 01512333019 ، وه یاخود ده‌توانیت سه‌ردانی یه‌کێک له نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه‌ی ( One Stop Shop ) ئێمه بکه‌یت
:ئه‌مجا چی ڕووده‌دات
ئه‌و که‌سه‌ی که قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت، پرسیارت ده‌رباره‌ی هه‌ندێک له زانیارییه سه‌ره‌کییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان لێده‌کات. ئێمه به بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆت، هیچ زانیارییه‌ک که تۆ به ئێمه‌ی ده‌ده‌یت به هیچ که‌س و لایه‌نێکی تری ناده‌ین. ئێمه داوات لێده‌که‌ین که ئه‌م زانیاریانه‌مان پێبده‌یت
ناوت، به‌رواری له دایکبوونت، ڕه‌گه‌زت و ئه‌و زمانه‌ی قسه‌ی پێده‌که‌یت
ئه‌دره‌ست و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنت
ئه‌و که‌سانه‌ی تر کێن که له خانووبه‌ره‌که‌تدا له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌ژین و ئایا ئه‌وانه چیی تۆن
ئایا هیچ ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌ت یان هیچ که‌سێکی تر یارمه‌تیت ده‌دات و ئایا چه‌ند زوو زوو سه‌ردانت ده‌که‌ن و ده‌یانبینیت
ناو و ئه‌دره‌س و ژماره ته‌له‌فۆنی دکتۆره‌که‌ت (جی‌پی)
بۆچی تۆ له ئه‌و باوه‌ڕه‌دایت که پێویستیت به یارمه‌تیی کاونسڵ هه‌یه
ئه‌گه‌ر که‌سێک به ناوی تۆوه په‌یوه‌ندییمان پێوه بکات، ئێمه پرسیاری ناوی خۆی لێده‌که‌ین و پرسیاری لێده‌که‌ین ئه‌و تۆ چۆن ده‌ناسێت و ئایا تۆ داوات لێکردووه که ئه‌و په‌یوه‌ندییمان پێوه بکات
ئه‌و که‌سه‌ی که قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت، ده‌شێت بتوانێت که ده‌ستبه‌جێ ئامۆژگاری یان زانیارییت پێبدات، وه یاخود ئه‌گه‌ر بته‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پێداویستییه‌کانت بکرێت ئه‌وا ده‌توانرێت ئه‌و کاره‌ت بۆ ڕێکبخرێت
دابینکردنی چاودێری به شێوه‌یه‌کی یه‌کسانی و بێ جیاوازیکردن – به‌رنامه‌ی ژیانی پشتگیریلێکراو به گوێره‌ی کارنامه‌یه‌کی یه‌کسانی بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ هه‌موولایه‌ک به بێ جیاوازی، به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌مه وه‌ها ده‌کات که کارمه‌ندانی کۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستییه‌کانی هه‌موو که‌سێک بکه‌ن و جیاوازی له نێوان هیچ لایه‌کدا نه‌که‌ن. ده‌توانرێت لێره‌دا ته‌ماشای کۆپییه‌کی مه‌رجه‌کانی مافی داواکاری بکه‌یت
مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی ئایا تۆ ده‌بێت خۆت پاره‌ی دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان بده‌یت یان نا، به‌نده له‌سه‌ر جۆری ئه‌و یارمه‌تییه‌ی که تۆ پێویستیت پێیه‌تی. هه‌ندێک له خزمه‌تگوزارییه‌کان به خۆڕایین. ئه‌گه‌ر ئێمه خزمه‌تگوزارییت به پاره بۆ دابین بکه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین که به نرخێکی گونجاو و له‌بار بۆتی دابین بکه‌ین. ئێمه ڕه‌چاوی بارودۆخی تۆ ده‌که‌ین ئایا ده‌توانیت پاره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان بده‌یت یان نا. ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه ده‌که‌ین ئایا تۆ هه‌موو ئه‌و بێنه‌فێتانه‌ی که مافی خۆتن، وه‌ریان ده‌گریت یان نا. بڕی ئه‌وه پاره‌یه‌ی لێتده‌سێندرێت به‌نده له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بێنه‌فێته‌کان و، پاره‌ی پاشه‌که‌وتت و، ده‌رامه‌تت و خه‌رجیت (داهات و ده‌رچووت)
کاتێک ده‌رباره‌ی ئه‌و یارمه‌تییه‌ی ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندییمان پێوه ده‌که‌یت، ده‌توانیت پرسیاری نرخی خزمه‌تگوزارییه‌کانمان لێبکه‌یت







