Housing
خانووبه‌ره‌ی کاونسڵ
:ئێمه چی ده‌که‌ین
کاونسڵی شاری لیڤه‌رپووڵ نزیکه‌ی 19600 خانووبه‌ره‌ی له سه‌رتاسه‌ری شاردا هه‌یه یان به‌ڕێوه ده‌بات و، ئێستاکه خه‌ریکی لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ژماره‌یه‌ک ڕێگه‌ی جیاوازه سه‌باره‌ت به کرێچی و خاوهنلیسهکان (واته ئه‌وانه‌ی که خانووبه‌ره‌کانیان کڕیووه‌ته‌وه) بۆ ده‌ستنیشانکردنی باشترین ڕێگه بۆ چاکترکردنی خانووبه‌ره‌کان و گه‌یاندنیان به ئاستی ' ستانده‌ردی خانووبه‌ره‌ی گونجاو ' هه‌تا ساڵی 2010
ئه‌مه ده‌شێت ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که خاوه‌نێتیی دوا سامانه‌کانی کاونسڵ بگوێزرێنه‌وه بۆ ده‌زگایه‌کی تر، بۆ نموونه ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره که بدرێن به یه‌کێک له ده‌زگا خاوه‌نماڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه ڕه‌سمییه‌کان
سامانه‌کانی کاونسڵ بریتین له خانوو، فلات/شوقه، بهنگهڵۆ (خانووی یه‌ک قات)، مهیسهنێت (خانووبه‌ره‌ی که کراوه به چه‌ند فلاتێکهوه)، خانووبه‌ره‌ی په‌ناگای پیر و په‌ککه‌وتووان و، پشتگیری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له خانووبه‌ره‌کانی خۆیاندا بمێننه‌وه و بژین
خانووبه‌ره‌کانی ئێمه له لایه‌ن حه‌وت ' تیمی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری گه‌ڕه‌ک 'ه‌وه له ڕێگه‌ی تۆڕێک له نووسینگه‌کانی یه‌ک وێستگه ( One Stop Shop ) و سه‌نته‌ره‌کانی کاروباری هاووڵاتیان و سه‌نته‌رێکی تایبه‌تمه‌ندی کاروباری خانووبه‌ره، به‌ڕێوه ده‌برێن
:چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به ئێمه‌وه
وه‌رگرتنی خانووبه‌ره/کاروباری خانووهبهرهکانی کاونسڵ : بۆ هه‌موو پرسوڕازێک ده‌رباره‌ی به‌کرێگرتنی یه‌کێک له خانووبه‌ره‌کانی کاونسڵی شاری لیڤه‌رپووڵ ، یان هه‌ر پرسوڕازێکی تر ده‌رباره‌ی ماڵه‌که‌ت ئه‌گه‌ر تۆ ئێستاکه کرێچیی ئێمه‌یت، له‌سه‌ر ژماره‌ی 01512333018 ته‌له‌فۆن بۆ سه‌نته‌ری ڕاسته‌وخۆی لیڤه‌رپووڵ بۆ پرسوڕازی خانووبه‌ره بکه
01512333005 بۆ داواکردنی چاککردنه‌وه‌یه‌کی خانووبه‌ره یان پرسیارکردن ده‌رباره‌ی ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی داواکارییه‌کی چاککردنه‌وه که پێشتر داوات کردووه، له‌سه‌ر ژماره‌ی ته‌له‌فۆن بۆ سه‌نته‌ری کاروباری چاککردنه‌وه‌مان بکه. سه‌نته‌ری کاروباری چاککردنه‌وه‌مان 24 سه‌عاته‌ی شه‌و و ڕۆژی هه‌ر حه‌وت ڕۆژه‌ی هه‌فته بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر داواکارییه‌کی چاککردنه‌وه‌ی به په‌له (ئیمێرژنسی)، کراوه‌یه
ئه‌گه‌ر ئینگلیزی زمانی یه‌که‌مت نیه و حه‌ز ده‌که‌یت که له ڕێگه‌ی موتهرجیمهوه قسه بکه‌یت، ئه‌وا داوای ' لانگویج لاین - Language Line ' بکه. ئه‌مجا ئه‌و که‌سه‌ی که ته‌له‌فۆنه‌که‌ت وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌توانێت موتهرجیمێک دابین بکات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به پرسوڕازهکهت یارمه‌تیت بدات
:دانی کرێکه‌ت : کاتێک که ڕێکه‌وتنامه‌ی کرێچێتیی یه‌کێک له خانووبه‌ره‌کانی کاونسڵ ئیمزا ده‌که‌یت، ئیتر ده‌بێت له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ڕێکه‌وتنامه‌ی کرێچێتییهکهتهوه هه‌فتانه له پێشه‌وه کرێی خانووبه‌ره‌که بده‌یت. ئێمه وه‌کو خاوه‌نماڵی تۆ، ده‌ستوبرد کاری پێویست ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین قه‌رزاریی کرێ که‌ڵه‌که ببێت، له‌وانه دابینکردنی یارمه‌تی و ئامۆژگاری بۆ ئه‌و کرێچیانه‌ی که کێشه و سه‌ختییان هه‌یه و ناتوانن کرێکانیان بده‌ن. ئه‌گه‌ر کرێچییه‌ک کرێکه‌ی نه‌دات، ده‌شێت ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که کرێچییه‌که له خانووبه‌ره‌که ده‌ربکرێت. ده‌توانیت به شه‌خسی کرێکه‌ت له یه‌کێک له ئه‌م شوێنانه بده‌یت
له پۆست ئۆفیس له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی 'جایرۆ بوک' (ده‌بێت بۆ هه‌ر پاره‌دانێک بڕی 1.05£
بده‌یت)؛
له بانک (به خۆڕاییه ئه‌گه‌ر له لقی بانکی خۆت وه یان له هه‌ر لقێکی بانکی بارکڵیس
Barclays بیده‌یت)؛
له هه‌ر نووسینگه‌یه‌کی یه‌ک وێستگه له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی دێبیت کارد، واته کارتی حیسابی بانک
(تێبینی: نووسینگه‌کانی یه‌ک وێستگه پاره‌ی کاش وه‌رناگرن)؛
- له ئۆفیسی دارایی بیناکانی شاره‌وانی ( Municipal Buildings Cash Office ) له شه‌قامی Dale Street – دێڵ ستریت (لێره پاره‌ی کاش وه‌رده‌گیرێت)
:وه یاخود ده‌توانیت کرێکه‌ت بده‌یت له ڕێگه‌ی
ستاندین ئۆرده‌ر ڕاسته‌وخۆ له حیسابی بانکتهوه؛
به داشکاندنی پاره له مووچه‌که‌ت ئه‌گه‌ر تۆ فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندی کاونسڵ بیت؛
به ته‌له‌فۆن له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی دێبیت کارد – ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی 01512333018 بکه؛
وه یاخود له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئینتهرنێتمانهوه.
هاوزین بێنه‌فێت و کاونسڵ تاکس بێنه‌فێت : به‌شی خزمه‌تگوزاریی بێنهفێتهکان به‌رپرسیاره له به‌ڕێوه‌بردن و کاروباری دانی هاوزین بێنه‌فێت (بێنه‌فێتی کرێی خانوو) و کاونسڵ تاکس بێنه‌فێت (بێنه‌فێتی باجی شاره‌وانی) و سێکه‌ند ئه‌دڵت ڕیبێیت (داشکاندنی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌بێت بدرێت). ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رامه‌تت که‌م بێت ئه‌وا هاوزین بێنه‌فێت یارمه‌تیت ده‌دات که بتوانیت کرێی خانووبهرهکهت بده‌یت – هه‌ندێک جار ئه‌مه پێی ده‌گووترێت " ڕێنت ڕیبێیت " یان " ڕێنت ئهلاوهنس ". کاونسڵ تاکس بێنه‌فێت یارمه‌تیت ده‌دات که بتوانیت کاونسڵ تاکس (باجی شاره‌وانی) بده‌یت و به ئه‌و که‌سانه ده‌درێت که ده‌رامه‌تیان که‌مه و ده‌بێت باجه‌کانی کاونسڵ بده‌ن
سێکه‌ند ئه‌دڵت ڕیبێیت به ئه‌و که‌سانه ده‌درێت که ده‌بێت باجه‌کانی کاونسڵ بده‌ن و پاره و ده‌رامه‌تێکی زیاتر له ئه‌وه‌یان ده‌ست ده‌که‌وێت که بتوانن مافی وه‌رگرتنی کاونسڵ تاکس بێنهفێتیان هه‌بێت، به‌ڵام یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی/ماڵه‌که‌ی ده‌رامه‌تێکی که‌می هه‌یه. ده‌توانیت له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 01512333009 په‌یوه‌ندی به به‌شی خزمه‌تگوزاریی بێنهفێتهکان بکه‌یت، یاخود ده‌توانیت سه‌ردانی یه‌کێک له نووسینگه‌کانی یه‌ک وێستگه بکه‌یت. به‌ڵام ده‌بێت پێشتر له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنکردن بۆ ژماره‌ی 01512252222 مه‌وعیدێک وه‌ربگریت
ئامۆژگاری بۆ که‌سانی تر که کرێچیی کاونسڵ نین
ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی که خانووبه‌ره‌کانیان هی کاونسڵ نیه : به‌شی یه‌که‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئامۆژگاری و یارمه‌تی بۆ کرێچییه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت (پرایڤێت) دابین ده‌کات، له‌وانه هاوزین ئهسۆسیهیشنهکان، خاوه‌نماڵه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیاکانی خانووبه‌ره. هه‌ر کاتێک پێویست بکات، کارمه‌نده‌کان کاری پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ دڵنیاییکردن له‌وه‌ی که خاوه‌نماڵه‌که ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی تۆی تێدا ده‌ژی له ئاستێکی په‌سه‌ند و گونجاو‌دا ڕاده‌گرێت. ده‌توانیت په‌یوه‌ندییان پێوه بکه‌یت له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 01512254901 وه یان به ئیمێڵی: environmental.health@liverpool.gov.uk
ئامۆژگاری بۆ خاوه‌نماڵه‌کانی خانووبه‌ره‌کانی که‌رتی تایبه‌ت : خانووبه‌ره‌ی فره کرێچی بریتیه له ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی که زیاتر له یه‌ک که‌س تێیدا ده‌ژی. کاونسڵی شاری لیڤه‌رپووڵ پابه‌نده به دڵنیاییکردن له‌وه‌ی که ئه‌و خانووبه‌رانه له ئاستێکی باشدان بۆ ژیان و گونجاون بۆ ئه‌و ژماره که‌سه‌ی که به نیازن تێیدا بژین. ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌و خانووبه‌رانه به گوێره‌ی ئه‌و ستاندهرد و ڕێسایانهبن که کاونسڵی شاری لیڤه‌رپووڵ ده‌ستنیشانی کردوون و په‌یڕه‌وییان ده‌کات. ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌نی خانووبه‌ره‌یه‌کی وه‌هایت و یارمه‌تیت ده‌وێت بۆ دڵنیاییکردن له‌وه‌ی که خانووبهرهکهت له ئاستی ئه‌و ستاندهردانهدایه ، ئه‌وا ده‌توانیت له‌سه‌ر ژماره‌ی 01512254901 ته‌له‌فۆن بۆ به‌شی یه‌که‌ی چاکترکردنی ئاوه‌دانی بکه‌یت یان ئیمێڵ بنێره بۆ: environmental.health@liverpool.gov.uk
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ر کام له ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌توانیت له ڕێگه‌ی هه‌ر کام له نووسینگه‌کانی یه‌ک وێستگه په‌یوه‌ندییمان پێوه بکه‌یت
زانیاریی په‌یوه‌ندیی به‌سوود
ئه‌گه‌ر تۆ بێجێگهیت یان له مه‌ترسیی ئه‌وه‌دایت دوچاری بێجێگه‌یی ببیت و زانیاریت ده‌وێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که چ جۆره یارمه‌تییه‌ک له ئارادایه، سه‌ردانی Millennium House له شه‌قامی Victoria Street ( میلێنیهم هاوس له ڤیکتۆریا ستریت ) بکه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو به ڕوو کارمه‌ندێک ئامۆژگارییت پێبدات، وه یاخود ده‌توانیت په‌یوه‌ندییمان پێوه بکه‌یت له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنکردن بۆ Careline 01512233027 له‌سه‌ر ژماره‌ی







