Interpreters
ئایا پێویستیت به موته‌رجیم هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر تۆ که‌مێک ئینگلیزی ده‌زانیت یان هه‌ر هیچ ئینگلیزی نازانیت، ده‌شێت که پێویستیت به موته‌رجیم هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیت بدات قسه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه بکه‌یت که خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌که‌ن. کاتێک سه‌ردانی ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌کانی کاونسڵ، عه‌یاده‌ی دکتۆر، جۆبسه‌نته‌ر (سه‌نته‌ری بێ‌کاری) یان موحامی ده‌که‌یت، ئه‌وا ڕێکخراوه‌که ده‌توانێت که کاروباری ئه‌وه ڕێکبخات موتهرجیمێکیش له‌وێ ئاماده‌بێت
موته‌رجیم بریتیه له ئه‌و که‌سه‌ی که قسه‌کانی تۆ ده‌کات به ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌که‌ن، بتوان لێت تێبگه‌ن. ئه‌مجا ئه‌وان ده‌توانن یارمه‌تیت بده‌ن و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی که تۆ ده‌ته‌وێت، بۆتی دابین ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها موته‌رجیمه‌که ده‌توانێت به زمانی خۆت ئه‌وه‌ت بۆ باس بکات که کارمه‌نده‌که‌ی کاونسڵ یان کارمه‌نده ته‌ندروستییه‌که پێتی ده‌ڵێن. موته‌رجیمه‌که نابێت ئه‌وه‌ی که ده‌گووترێت بگۆڕێت، نه‌ڵێت یان که‌م و زیادی بکات. موته‌رجیمه‌که ده‌بێت نهێنیی گفتوگۆکان بپارێزێت و ده‌بێت بێلایه‌ن بێت.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به خۆڕاییه. وه‌کو به‌شێک له خزمه‌تگوزارییه‌که‌ی که بۆ تۆ دابین ده‌کرێت، پاره‌ی موته‌رجیمه‌که ده‌درێت، بۆ نموونه له لایه‌ن کاونسڵی شاری لیڤه‌رپووڵ ، یان له لایه‌ن خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی نیشتمانی ( ئێنئێچئێس ) یاخود له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه
هه‌ندێک جار داوات لێده‌کرێت که به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ موته‌رجیمه‌که بکه‌یت وه‌ک له‌وه‌ی ڕوو به ڕوو
: ده‌بێت چی بکه‌یت ئه‌گه‌ر پێویستیت به موته‌رجیم هه‌بێت
ده‌بێت به ده‌زگاکه بڵێیت که تۆ چ زمانێک و/یان چ زاراوه‌یه‌ک قسه ده‌که‌یت. ده‌شێت که‌سێک کارتێکت نیشان بدات و داوات لێبکات که په‌نجه درێژ بکه‌یت بۆ ئه‌و زمانه‌ی که قسه‌ی پێده‌که‌یت. ئه‌مه وه‌ها ده‌کات که بتوانن موتهرجیمێک که له تۆ تێبگات، دابین بکه‌ن
ده‌بێت ده‌زگاکه ئاگادار بکه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر بۆ تۆ گرنگه که موته‌رجیمه‌که هاوتوخمی خۆت بێت (واته نێرینه یان مێینه بێت)
ده‌بێت دڵنیایی بکه‌یت که ئاماده‌ی مه‌وعیده‌که‌ت ده‌بیت. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه. چونکه ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بیت، مانای ئه‌وه‌یه که بوویته مایه‌ی به زایه‌دانی کات و کۆششی که‌سانی تر. هه‌روه‌ها ده‌کرا که ئامێره گرانبه‌هاکان (بۆ نموونه ئامێری پزیشکی) بۆ خزمه‌تکردنی که‌سێکی تر به‌کاربهێنرێت
: ده‌بێت چی بکه‌یت ئه‌گه‌ر نا‌توانیت بچیت بۆ مه‌وعیدێک
ده‌بێت داوا له که‌سێکی ناسیاوت که ئینگلیزی ده‌زانێت بکه‌یت که ده‌زگاکه ئاگادار بکاته‌وه. به‌و شێوه ئه‌وان ده‌توانن که هاتنی موته‌رجیمه‌که له‌غو (که‌نسڵ) بکه‌ن و، ئه‌گه‌ر پێویست بکات مه‌وعیدێکی ترت بۆ ڕێک ده‌خه‌ن
: له کاتی مهوعیدهکهدا
ده‌بێت به بێ ترس و دوودڵی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت بیڵێیت
ده‌بێت له ڕێگه‌ی موتهرجیمهکهوه به کارمه‌نده‌که بڵێیت ئه‌گه‌ر کێشه‌ی له یه‌کتر تێگه‌شتنتان هه‌یه
ده‌بێت له ڕێگه‌ی موتهرجیمهکهوه به کارمه‌نده‌که بڵێیت ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌که‌یت شتێک به ڕاست و دروستی نیه
ده‌بێت باوه‌ڕت هه‌بێت که موته‌رجیمه‌که به بێلایه‌نیی کار ده‌کات و نهێنییه‌کان ده‌پارێزێت
ئایا تۆ ئینگلیزی زۆر به چاکی ده‌زانیت؟ ئایا ده‌ته‌وێت ببیت به موته‌رجیم؟
خزمه‌تگوزاریی نۆڤاس لیڤه‌رپووڵ بۆ وه‌رگێڕان و ته‌رجومه، هه‌میشه به دوای موته‌رجیم و وه‌رگێڕی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زمووندا ده‌گه‌ڕێت. بۆ فۆرمی داواکاری و زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندییمان پێوه بکه به ئیمێڵی interpreting@novas.org
یان به ته‌له‌فۆنکردن بۆ ژماره‌کانی
یان
01517088640 - 01517088860







