Capital of culture
ده‌زگای که‌لتووریی لیڤه‌رپووڵ
:ئێمه چی ده‌که‌ین
لیڤه‌رپووڵ پایته‌ختی که‌لتووریی ئه‌وروپایه بۆ ساڵی 2008
ده‌زگای که‌لتووریی لیڤه‌رپووڵ بریتیه له ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که کاونسڵی شاری لیڤه‌رپووڵ له پێناوی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی هه‌تا ساڵی 2008 و دواتریش، پێکیهێناوه
لیڤه‌رپووڵ پێشبڕکێی ساڵی 2008ی بردۆته‌وه چونکه دانیشتووان - که بریتین له گرنگترین سامانی شاره‌که - له ناخی داواکارییه‌که‌دا بوون و، ئێمه ده‌مانه‌وێت دڵنیایی بکه‌ین که هه‌موو که‌سێک ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت که به‌شداری بکات
ئێمه هیوادارین که بتوانین که‌له‌پوورێکی چاک و هه‌میشه زیندوو بۆ خه‌ڵکی لیڤه‌رپووڵ به‌جێبهێڵین، له‌وانه هێنانه‌کایه‌ی کاری زۆرتر و، ئابوورییه‌کی به‌هێزتر و کردنی لیڤه‌رپووڵ به شوێنێکی چاکتر بۆ ژیان
:بردنه‌وه‌ی نازناوی لیڤه‌رپووڵ پایته‌ختی که‌لتووریی ئه‌وروپایه بۆ ساڵی 2008 ده‌بێته مایه‌ی
خوڵقاندنی 14000 ئیشی نوێ -
هاتنی 1.7 ملیۆن گه‌شتیاری زیاتر -
هاندانی وه‌به‌رهێنانی بڕی 2 بلیۆن پاوه‌ن -
:له قۆناغی خۆئاماده‌کردن بۆ لیڤه‌رپووڵ پایته‌ختی که‌لتووریی ئه‌وروپایه بۆ ساڵی 2008 و بۆ تیشک خستنه سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی فه‌رهه‌نگیی بێهاوتای شاره‌که، هه‌ر ساڵه‌ی دروشمێکی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت
باوه‌ڕ به تاکه شار : له باوه‌شگرتنی کۆمه‌ڵگاکانی شاره‌که‌مان به ڕۆحێکی یه‌کێتی و ته‌بایی و دۆستانه - 2004
2005 - لیڤه‌رپووڵی ده‌ریا : گه‌شتی ساڵێکی ڕه‌به‌ق به ناو که‌له‌پووری ده‌وڵه‌مه‌ندی بواری ده‌ریا و که‌شتیوانیی شاره‌که‌دا
2006 - لیڤه‌رپووڵ خۆی نمایش ده‌کات : ئاهه‌نگی مێژووی پڕ شکۆمه‌ندیی ده‌ستکه‌وته‌کانمان له بواری وه‌رزش و هونه‌ردا
2007 - لیڤه‌رپووڵی هه‌شتسه‌ده‌مین : شاره‌که ئاهه‌نگی 800 ساڵه‌ی له دایکبوونی ده‌گێڕێت
گه‌شتیاران ده‌ڕژێنه ناو شاری لیڤه‌رپووڵ بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی که‌له‌پووری فه‌رهه‌نگیی مه‌زنی شاره‌که بزانن، له‌وانه بینای سه‌رسوڕهێنه‌ی Pier Head ( پیێر هێد ) که له که‌ناری ده‌ریایه و له ساڵی 2004دا ناسنامه‌ی ' که‌له‌پووری جیهان 'ی له لایه‌ن ڕێکخراوی یۆنیسکۆ - UNESCO پێبه‌خشراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌بینن که ئه‌م شاره چه‌ندین لایه‌نی سه‌یر و سه‌مه‌ری تری هه‌یه
له پاش له‌نده‌ن، زۆرترین ژماره‌ی بینای مێژوویی و په‌یکه‌ری شوێنه گشتییه‌کانی پله‌ی I و II ، له ئه‌م شاره‌دایه
گالێریی ئاستی جیهانی تێدایه، له‌وانه Tate Liverpool ( تێیت لیڤه‌رپووڵ )، The Walker (ز وۆکه‌ر ) – گالێریی نیشتمانی ناوچه‌ی باکوور و Lady Lever Gallery ( لێیدی لێڤه‌ر گالێری ) له Port Sunlight ( پۆرت سه‌نلایت )
به هۆی به‌ربڵاوترین شێوازی مۆسیقاوه له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ئه‌وروپا که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باندی The Beatles ( بیتڵز )، له هه‌موو شوێنێک لیڤه‌رپووڵ به پایته‌ختی ستایڵی مۆسیقای پۆپ ناسراوه
شاری دوو یانه‌ی فوتبۆڵی پله‌ی باڵا و پاڵه‌وانێتیی گۆڵفی واڵای به‌ریتانییه که پاش 39 ساڵ جارێکی تر بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی 2006دا له Hoylake ( هۆیلێیک ) ساز ده‌کرێت
نازناوی پایته‌ختی که‌لتووریی ، شاری لیڤه‌رپووڵ به چاکی ده‌خاته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان
:چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به ئێمه‌وه
+44ته‌له‌فۆن: 01512334399
+4401512336333 :فاکس
contact@liverpool08.com :ئیمێڵ
www.liverpool08.com :ماڵپه‌ڕ
Liverpool Culture Company :پۆست
PO Box 2008
Municipal Buildings
Dale Street
Liverpool
L2 2DH
08 Place سه‌ردان:
Whitechapel
Liverpool
L1 6DZ







