Education
په‌روه‌رده و خوێندن
:ئێمه چی ده‌که‌ین
کاونسڵی شاری لیڤه‌رپووڵ خزمه‌تگوزاریی خوێندن و په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریی چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تیی منداڵاندا، له چوارچێوه‌ی یه‌ک به‌شدا به‌ڕێوه ده‌بات که پێی ده‌گووترێت خزمه‌تگوزارییه‌کانی منداڵان
:ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه که چاکترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان دابین بکه‌ین و ئێمه له هه‌وڵ و کۆششداین بۆ دڵنیاییکردن له‌وه‌ی که منداڵان و گه‌نجان
ته‌ندروستییان باشه و له‌شساغن؛
سه‌لامه‌تن؛
تام و خۆشی له ده‌رفه‌ته‌کانی فێربوونیان ده‌بینن؛
ئامانجه‌کانیان به‌دیده‌هێنن
ئێمه هان و یارمه‌تیی منداڵان ده‌ده‌ین که ببنه ئه‌ندامی به‌نرخی کۆمه‌ڵگاکانیان و ئامانجه‌کانیان به‌دیبهێنن
:چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به ئێمه‌وه
ده‌توانیت له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 01512333000 په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌یت، یاخود سه‌ردانی یه‌کێک له نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه‌ی ( One Stop Shop ) ئێمه بکه‌یت.







