Environmental health
خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی ژینگه و ستانده‌رده‌کانی بازرگانی
:ئێمه چی ده‌که‌ین
خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی ژینگه و ستانده‌رده‌کانی بازرگانی ، به‌رپرسیاره له سه‌پاندنی یاسا و ڕێساکان له پێناوی پاراستن و چاکترکردنی ته‌ندروستی و هاندانی بازرگانی به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا و سه‌لامه‌ت و بێ ساخته‌کاری
ئێمه چێکی شوێنه‌کانی کارکردن، بازرگانییه‌کانی خوارده‌مه‌نی و بازرگانییه‌کانی تر ده‌که‌ین و، لێکۆڵینه‌وه له سکاڵاکان (شکاته‌کان) ده‌که‌ین بۆ دڵنیاییکردن له‌وه‌ی که هاووڵاتیان و کارمه‌ندان و کڕیاره‌کان ساخته‌یان لێناکرێت یان سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستییان ناخرێته مه‌ترسییه‌وه
ئێمه لێکۆڵینه‌وه له ئه‌م شتانه ده‌که‌ین: ڕووداو له شوێنی کارکردن، سکاڵا له دژی خوارده‌مه‌نی، بڵاوبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی ژه‌هراویبوون به خوارده‌مه‌نی، پاکیی هه‌وا، چاک نه‌کردنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌کانی که‌رتی تایبه‌ت (پرایڤێت)، هه‌راسانیی ده‌نگه‌ده‌نگ، ساخته‌کاری و بازرگانیکردن به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وایانه
ئێمه چاره‌سه‌ری دابین ده‌که‌ین بۆ کۆنترۆڵکردن و له‌ناوبردنی مێروو و مشه‌خۆره‌کانی که زیانیان بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه مشک و ئه‌و بابه‌تانه
ئێمه به خۆڕایی ئامۆژگاری له بواری کێشه‌ی ته‌ندروستی ژینگه یان کێشه‌ی کڕینی کاڵاکاندا، بۆ دانیشتووانی لیڤه‌رپووڵ دابین ده‌که‌ین
ئێمه به خۆڕایی ئامۆژگاری له بواری په‌یڕه‌ویکردن و جێبه‌جێکردنی ڕێساکانی ته‌ندروستی ژینگه و ستانده‌رده‌کانی بازرگانی، بۆ کار و بازرگانییه‌کانی لیڤه‌رپووڵ دابین ده‌که‌ین
:چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به ئێمه‌وه
بۆ ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی کاروباری کڕین، تکایه ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی 01512333002 بکه
ده‌توانیت به ته‌له‌فۆن له ڕێگه‌ی Liverpool Direct ( لیڤه‌رپووڵ دایرێکت ) په‌یوه‌ندییمان پێوه بکه‌یت وه یاخود سه‌ردانی یه‌کێک له نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه‌ی ( One Stop Shop ) ئێمه بکه‌یت
ئه‌گه‌ر تۆ بازرگانییه‌کت هه‌یه و ئامۆژگاریت ده‌وێت یان ده‌ته‌وێت که کارمه‌ندێکی ستانده‌رده بازرگانییه‌کان (ترێیدین ستانده‌ردس) یان کارمه‌ندێکی ته‌ندروستیی ژینگه سه‌ردانت بکات، ئه‌وا تکایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 01512333000 یان ژماره فاکسی 01512256239، په‌یوه‌ندییمان پێوه بکه.
trading.standards@liverpool.gov.uk یان environmental.health@liverpool.gov.uk : ده‌توانیت ئیمێڵمان بۆ بنێریت له‌سه‌ر
:ئه‌مجا چی ڕووده‌دات
به شێوه‌یه‌کی گشتی که ته‌له‌فۆنمان بۆ ده‌کرێت یان سه‌ردانمان ده‌کرێت، ئێمه هه‌ر له‌وێدا ده‌ستوبرد ئامۆژگاری دابین ده‌که‌ین
ئێمه له ماوه‌ی 24 سه‌عات له ئاگادارکردنه‌وه‌مان، ده‌ست ده‌که‌ین به لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ر حاڵه‌تێکی ژه‌هراویبوون به خوارده‌مه‌نی
ئێمه له ماوه‌ی 24 سه‌عات له ئاگادارکردنه‌وه‌مان، ده‌چین به هانای خه‌به‌ردان ده‌رباره‌ی بوونی مشک/جرج له شوێنه‌که‌دا. به‌ڵام سه‌باره‌ت به مێروو و مشه‌خۆره زیانبه‌خشه‌کانی تر ئێمه له ماوه‌ی 5 ڕۆژی کاردا ده‌چین به هانای داواکارییه‌که‌وه
ئێمه له ماوه‌ی 3 ڕۆژی کار له ئاگادارکردنه‌وه‌مان به نووسین، داواکاری بۆ ئامۆژگاری له بواری کڕینی کاڵاکاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ین
ئێمه له ماوه‌ی 3 ڕۆژی کار له ئاگادارکردنه‌وه‌مان، وه‌ڵامی داواکاری سه‌باره‌ت به زێراب و ئاوه‌ڕۆی خراپبوو ده‌ده‌ینه‌وه و ده‌چین به هانایه‌وه
هه‌ر داواکارییه‌کی تر بۆ خزمه‌تگوزاری، له ماوه‌ی 7 ڕۆژی کار له ئاگادارکردنه‌وه‌مان ده‌چین به هانای داواکارییه‌که‌وه و جێبه‌جێی ده‌که‌ین
هه‌موو زانیارییه شه‌خسییه‌کانی که په‌یوه‌ندییان به تۆوه هه‌یه، ئێمه به نهێنی ده‌یانپارێزین و هه‌ڵیان ده‌گرین
ئه‌گه‌ر پێویست بکات، ئێمه ده‌توانین کاری ئه‌وه ڕێکبخه‌ین که له ماڵه‌وه سه‌ردانت بکه‌ین







