Equal opportunities
خزمه‌تگوزاریی یه‌کسانیی ده‌رفه‌ته‌کان
:ئێمه چی ده‌که‌ین
ئێمه کارنامه و سترایتیژییهکان داده‌ڕێژین و چاودێرییان ده‌که‌ین
ئێمه یارمه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ده‌ده‌ین که خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان دابین بکه‌ن، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی هاندان و پشتگیری‌کردن له دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و دامه‌زراندنی کارمه‌ندان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و بێ جیاوازیکردن
ئێمه وه‌کو تاکه‌که‌سی سه‌ربه‌خۆ له هه‌موو که‌سێک ده‌ڕوانین، بێگوێدانه ته‌مه‌ن، توخم، ڕه‌گه‌ز، ئایین، باری حه‌زی سێکسی و که‌مئه‌ندامی
ئێمه چاودێریی کارمه‌ندانمان و کارنامه‌کانی دامه‌زراندنی کارمه‌ند ده‌که‌ین بۆ دڵنیاییکردن که هه‌موو کارمه‌نده‌کان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و ڕه‌وا و به گوێره‌ی پێداویستییه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان و بێگوێدانه ڕه‌گه‌ز، توخم یان که‌مئه‌ندامی، هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت
:چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به ئێمه‌وه
01512335397 : ته‌له‌فۆن
equal.opportunitiesservice@liverpool.gov.uk :ئیمێڵ
ئه‌مجا چی ڕووده‌دات؟
ئه‌گه‌ر بتوانین، ئێمه له داواکارییه‌که‌ت ده‌کۆڵینه‌وه و جێبه‌جێی ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا ئێمه ئه‌و لایه‌نه ده‌دۆزینه‌وه که ده‌توانێت یارمه‌تیت بدات







