Housing council tax
هاوزین بێنه‌فێت و کاونسڵ تاکس بێنه‌فێت
: ئێمه چی ده‌که‌ین
به‌شی خزمه‌تگوزاریی بێنه‌فێته‌کان به‌رپرسیاره له به‌ڕێوه‌بردن و کاروباری دانی هاوزین بێنه‌فێت (بێنه‌فێتی کرێی خانوو) و کاونسڵ تاکس بێنه‌فێت (بێنه‌فێتی باجی شاره‌وانی) و سێکه‌ند ئه‌دڵت ڕیبێیت (داشکاندنی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌بێت بدرێت)
هاوزین بێنه‌فێت ده‌درێت به ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌رامه‌تیان که‌مه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات کرێکه‌یان بده‌ن
کاونسڵ تاکس بێنه‌فێت ده‌درێت به ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌رامه‌تیان که‌مه و ده‌بێت باجه‌کانی کاونسڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات بتوانن کاونسڵ تاکس بده‌ن
سێکه‌ند ئه‌دڵت ڕیبێیت بریتیه له جۆرێکی جیاوازی کاونسڵ تاکس بێنه‌فێت، که بۆ که‌سانی سه‌ڵته (زگورتیه) که ده‌بێت کاونسڵ تاکس بده‌ن و ئه‌ندامانی گه‌وره‌ساڵی تری خێزانه‌که له ماڵه‌که‌یدا ده‌ژین که ده‌رامه‌تێکی که‌میان هه‌یه. بڕی داشکاندنه‌که به‌نده له‌سه‌ر ده‌رامه‌تی که‌سه گه‌وره‌ساڵه‌کانی تر که له ماڵه‌که‌دا ده‌ژین
: چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به ئێمه‌وه
Liverpool City Council, Benefits Service, PO Box 13 , Liverpool , L69 2JG : به نامه، به پۆست
به ته‌له‌فۆن : 01512333009 (24 سه‌عاته‌ی شه‌و و ڕۆژی حه‌وت ڕۆژی هه‌فته کراوه‌یه و ڕۆژانه له نێوان کاتژمێری 2.00ی پاشنیوه‌ڕۆ – 6.30ی پاشنیوه‌ڕۆ ته‌له‌فۆنه‌که ئاسانتر وه‌رده‌گیرێت)
01512252145 :فاکس
benefits.service@liverpool.gov.uk : ئیمێڵ
به هاتن به شه‌خسی : ده‌توانیت سه‌ردانی یه‌کێک له نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه‌ی ( One Stop Shop ) ئێمه بکه‌یت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه ده‌بێت پێشتر له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنکردن بۆ ژماره‌ی 01512333016 مه‌وعیدێک دروست بکه‌یت. تکایه تێبینی ئه‌وه بکه که دوا مه‌وعید نیو سه‌عات به‌ر له کاتی ته‌واوبوونی ده‌وام ده‌بێت







