Kurdish
:ئه‌م ماڵپه‌ڕه زانیاریی به 14 زمانی جیاواز ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کاونسڵ (شاره‌وانی)، تێدایه. ئه‌م لاپه‌ڕانه زانیارییت ده‌رباره‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ی خواره‌وه پێده‌دات
پایته‌ختی که‌لتوور
چاودێری بۆ گه‌وره‌ساڵان
چاودێری بۆ منداڵان
کاونسڵ تاکس (باجی شاره‌وانی
خوێندن و په‌روه‌رده
ته‌ندروستیی ژینگه
یه‌کسانیی ده‌رفه‌ته‌کان
خانووبه‌ره
بێنه‌فێتی خانووبه‌ره و بێنه‌فێتی کاونسڵ تاکس
موته‌رجیم
کتێبخانه گشتییه‌کان
نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه
هه‌راسانکاریی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه
وه‌رزش و حه‌وانه‌وه
ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ر پرسیارێکت ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کاونسڵ هه‌یه، یان ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کت ده‌رباره‌ی ژیان له لیڤه‌رپووڵ هه‌یه، ئه‌وا ئێمه ده‌توانین یارمه‌تیت بده‌ین. ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بۆ ژماره 01512333000 بکه‌یت و داوای موته‌رجیمێک بکه‌یت. په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ت ده‌ستبه‌جێ به کۆمپانیای لانگویج لاین ده‌به‌سترێته‌وه
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕوو به ڕوو قسه له‌گه‌ڵ که‌سێکدا بکه‌یت، ئه‌وا ده‌توانیت سه‌ردانی یه‌کێک له نووسینگه‌کانی یه‌ک وێستگه بکه‌یت و ئێمه له‌وێ ده‌توانین که ده‌ستوبرد هه‌ر له‌وێدا له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنکردن بۆ لانگویج لاین کاروباری ته‌رجومه‌کردنت بۆ ڕێکبخه‌ین. بۆ دۆزینه‌وه‌ی نزیکترین نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه ، کرته له‌سه‌ر لینکی (به‌سته‌ری) لیسته‌که‌ی سه‌ره‌وه بکه
:هه‌روه‌ها ده‌توانیت به خۆڕایی نامه‌مان بۆ بنێریت (واته پێویست ناکات که پوولی پۆسته‌ی لێبده‌یت) بۆ ئه‌دره‌سی
Liverpool Direct
Freepost
NWW 3400A
Liverpool
L1 3ZZ
:یاخود ده‌توانیت فاکس یان ئیمێڵمان بۆ بنێریت بۆ
فاکس:01512255612
Liverpool.direct@liverpool.gov.uk :ئیمێڵ
تکایه ناو و ئه‌دره‌س و ژماره ته‌له‌فۆنی خۆتمان پێبده
وه‌رگێڕانی ئۆتۆماتیکی
ده‌توانیت ماڵپه‌ڕی AltaVista Translate tool به‌کاربهێنێت بۆ وه‌رگێڕانی هه‌ر به‌شێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ئێمه بۆ هه‌ر کام له ئه‌م زمانانه: چینی (ئاسایی و ساکارکراو)، هۆڵه‌ندی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی، یۆنانی، ئیتالی، ژاپۆنی، کۆری، پۆرتوگالی، ئیسپانی و ڕوسی
تکایه ئه‌وه‌ت له یاد بێت که ئه‌م جۆره ئامڕازه ئۆتۆماتیکیه‌ی وه‌رگێڕان مه‌رج نیه که هه‌میشه ته‌رجومه‌ی بکات بۆ ئه‌و مانایه‌ی که نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی www.liverpool.gov.uk مه‌به‌ستیان بووه، چونکه ده‌شێت به لایه‌وه ئاسان نه‌بێت که ده‌سته‌واژه‌کانی که تایبه‌ت به کاونسڵه، به ڕاست و دروستی ته‌رجومه بکات
په‌ناخوازان و په‌نابه‌ران
ماڵپه‌ڕی www.refugeeaccess.info زانیاریی به ئه‌م زمانانه‌ی خواره‌وه ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان و مافه‌کانی په‌ناخوازان و په‌نابه‌ران له ناوچه‌ی لیڤه‌رپووڵ تێدایه: ئه‌لبانی، چینی (ساکارکراو)، ئینگلیزی، فارسی، فه‌ره‌نسی، کوردی، پۆرتوگالی، ڕوسی، سۆماڵی، تورکی و ئۆردو







