One stop shops
نووسینگه‌کانی یه‌ک وێستگه
ئێمه چی ده‌که‌ین
: نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه ( One Stop Shop ) بریتیه له بینای فه‌رمانگه‌ی کاونسڵ که له گه‌ڕه‌کێکدا ده‌بێت و هاووڵاتیانی شاری لیڤه‌رپووڵ ده‌توانن
له‌وێ داوای خزمه‌تگوزاریی کاونسڵ بکه‌ن
خزمه‌تگوزاریی داموده‌زگا هاوکاره‌کانی تریان لێوه به‌ده‌ست بکه‌وێت
له‌وێ زانیاری‌یان به‌ده‌ست بکه‌وێت
له‌وێ کاروباره‌کانی تری کاونسڵ ئه‌نجام بده‌ن
به شێوه‌یه‌کی گشتی، کارمه‌ندانی نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه ڕاهێنانیان پێکراوه و، هه‌ر کاتێک بلوێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن که داواکارییه‌که‌ت ده‌ستوبرد هه‌ر له‌وێدا جێبه‌جێ و چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که ده‌توانرێت هه‌موو کاروباره‌کانی کاونسڵت له یه‌ک جێگه‌دا جێبه‌جێ بکرێن و ئه‌نجام بدرێن
: ئێستاکه تۆ ده‌توانیت ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ی خواره‌وه وه‌ربگریت
هاوزین بێنه‌فێت/بێنه‌فێتی خانووبه‌ره (به مه‌وعیده)
کاونسڵ تاکس/باجی شاره‌وانی (به مه‌وعیده)
کۆمه‌کی ماڵیی خوێندن
خزمه‌تگوزارییه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری خانووبه‌ره
مۆڵه‌تنامه‌ی ئۆتۆمبێل ڕاگرتن (پارکین) بۆ که‌مئه‌ندامان ( باجی شین )
مۆڵه‌تنامه‌ی کارکردنی تاکسی (ته‌نها بۆ شار)
تۆمارکردنی ده‌رگا (ته‌نها بۆ شار)
غه‌رامه‌ی ماڵیی سه‌رپێچیی ئۆتۆمبێل ڕاگرتن
خزمه‌تگوزارییه‌کانی ژینگه، له‌وانه گڵۆپی شه‌قامه‌کان و کۆنترۆڵکردنی مێروو و مشه‌خۆر (مشک و ئه‌و بابه‌تانه)
ستانده‌رده‌کانی بازرگانی
تۆمارکردنی زانیاریی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌کان
خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان – به‌ده‌ستکه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی منداڵان
کاروباری تۆمارکردنی زانیاریی له دایکبوو و مردوو
گه‌شتوگوزار
.کاروباری ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل له کاتی یارییه‌کانی فوتبۆڵ له نزیک یاریگاکان
چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به ئێمه‌وه
:ئێستاکه ده نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه بۆ هاووڵاتییان هه‌یه. ئه‌وانه ده‌که‌ونه ئه‌م ناوچانه‌ی خواره‌وه
Belle Vale (بێلێ ڤێل) - 6 Hedgefield Road , Liverpool L25 2RW
Broadway (برۆدوه‌ی) - Unit 1 Broadway Shopping Precinct, Broad Lane , Liverpool L11 1JA
City Centre (سه‌نته‌ری شار) - Municipal Buildings , Dale Street , Liverpool L69 2DH
Dingle (دینگڵ) - 200 Park Road , Liverpool L8 6SJ
Garston (گارستن) - Garston Library , Bowden Road , Liverpool L19 1QN
Kirkdale (کیرکدێڵ) - 101 Walton Road , Liverpool L4 4AG
Speke (سپێک) - Parklands, Conleach Road , Speke, Liverpool L24 0TY
Wavertree (وێیڤتری) - Picton Road , Liverpool L15 4LP
Knotty Ash (نۆتی ئاش) - 269 Blackmoor Drive , Liverpool L12 3HA
Old Swan (ئۆڵد سوان) - Derby Lane Liverpool L13 6QA
Broadway and City Centre (برۆدوه‌ی و سه‌نته‌ری شار)
دووشه‌ممه: 8.00 ی به‌یانی – 6.00 ی ئێواره
سێشه‌ممه: 8.00 ی به‌یانی – 6.00ی ئێواره
چوارشه‌ممه: 8.00 ی به‌یانی – 6.00 ی ئێواره
پێنجشه‌ممه: 8.00 ی به‌یانی – 8.00 ی ئێواره
هه‌ینی: 8.00 ی به‌یانی – 6.00 ی ئێواره
شه‌ممه: 9.00 ی به‌یانی – 1.00 ی پاشنیوه‌ڕۆ
Dingle, Garston, Kirkdale, Knotty Ash, Old Swan, Wavertree
(دینگڵ، گارستن، کیرکدێڵ، نۆتی ئاش، ئۆڵد سوان، وێیڤتری)
دووشه‌ممه: 8.30 ی به‌یانی – 5.30 ی ئێواره
سێشه‌ممه: 8.30 ی به‌یانی – 5.30 ی ئێواره
چوارشه‌ممه: 8.30 ی به‌یانی – 5.30 ی ئێواره
پێنجشه‌ممه: 8.30 ی به‌یانی – 5.30 ی ئێواره
هه‌ینی: 8.30 ی به‌یانی – 5.30 ی ئێواره
Belle Vale and Speke (بێلێ ڤێل و سپێک)
دووشه‌ممه: 9.00 ی به‌یانی – 5.00 ی ئێواره
سێشه‌ممه: 9.00 ی به‌یانی – 5.00 ی ئێواره
چوارشه‌ممه: 9.00 ی به‌یانی – 5.00 ی ئێواره
پێنجشه‌ممه: 9.00 ی به‌یانی – 5.00 ی ئێواره
هه‌ینی: 9.00 ی به‌یانی – 5.00 ی ئێواره
ئه‌مجا چی ڕووده‌دات
بێگوێدانه ئه‌وه‌ی که ئایا تۆ له چ ناوچه‌یه‌کی شاردایت، ده‌توانیت له ڕێگه‌ی ' نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه 'ی ناوچه‌که‌ت خزمه‌تگوزارییه‌کانی کاونسڵت به‌ده‌ست بکه‌وێت.
هه‌ر کاتێک بۆ تۆ گونجاوبێت و بته‌وێت ده‌توانیت بێیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئامۆژگاریت ده‌رباره‌ی هاوزین بێنه‌فێت یان کاونسڵ تاکس بووێت، ئه‌وا داوات لێده‌که‌ین که مه‌وعیدێک دروست بکه‌یت. بۆ دروستکردنی مه‌وعید ده‌بێت ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی 01512333016 بکه‌یت
: نووسینگه‌کان ئه‌م ئاسانکارییانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه
ڕێگه‌ی هاتنهژوورهی کورسیی که‌مئه‌ندام/عه‌ره‌بانه‌ی منداڵ و، مێزی نزمکراوهی تایبه‌تیان تێدایه.
کارمه‌نده‌کانی ئامۆژگاری، له بواری ' زمانی ئیشاره‌تی به‌ریتانی 'دا ڕاهێنانیان پێکراوه.
له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌توانین په‌یوه‌ندی به کۆمپانیای " لانگویج لاین - language line " بکه‌ین و موته‌رجیم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئینگلیزی زمانی یه‌که‌میان نیه، دابین بکه‌ین
زانیاریی په‌یوه‌ندیی به‌سوود
ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ده‌که‌یت که پێشنیارێک یان سه‌رنج و تێبینییه‌ک ده‌رباره‌ی نووسینگه‌ی یه‌ک وێستگه پێشکه‌ش بکه‌یت، تکایه په‌یوه‌ندی به Louise Gray ( لویز گره‌ی ) بکه:
ته‌له‌فۆن: 01512333000
فاکس: 01512252864
Liverpool.direct@liverpool.gov.uk :ئیمێڵ
Louise Gray, Municipal Buildings. Dale Street , Liverpool , L69 2DH : پۆست







