Sports and recreation
سه‌نته‌ره‌کانی له‌شساغیی ژیان
:ئێمه چی ده‌که‌ین
کاونسڵی شاری لیڤه‌رپووڵ، 15 سه‌نته‌ری سه‌رداخراوی وه‌رزش و حه‌وانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری شاردا به‌ڕێوه ده‌بات، که پێیان ده‌گووترێت سه‌نته‌ره‌کانی له‌شساغیی ژیان
له ساڵی 2005\2006دا، 2.63 ملیۆن که‌س سه‌ردانی سه‌نته‌ره ته‌ڕ و وشکه جیاوازه‌کانی حه‌وانه‌ی ئێمه‌یان کردووه
چه‌ندین چالاکی و وه‌رزشی جۆراوجۆر ڕێکده‌خرێن و ئێمه له ڕێگه‌ی زیاتر له 50 یانهمانهوه (کڵهبمانهوه)، کڵاسی مه‌له و مه‌شقی ناو ئاوی پێش و پاش منداڵبوونمان بۆ ئافره‌تانی دووگیانه (سکپڕ) دابین ده‌که‌ین
ئێستاکه 11 یه‌که‌ی له‌شساغیی ژیان هه‌ن، که ئامێری مه‌شقکردنی هاوچه‌رخیان تێدایه و ڕاهێنه‌ری پسپۆڕ و شاره‌زای لێیه و پله‌ی گه‌رمی ناو بیناکان به گوێره‌ی وه‌رزه‌که ڕێکخراوه (ئێرکۆندیشنی هه‌یه)
له 9 جێگه مه‌له‌گا هه‌یه، که کاتی تایبه‌تی بۆ دایک و باوکان و منداڵانی کۆرپه ته‌رخان کراوه و، هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ش هه‌یه: وانه‌ی فێرکردنی مه‌له بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێک و، بڕوانامه‌ی ڕاهێنانی ژیان ڕزگارکردن و بڕوانامه‌ی بوون به مامۆستای فێرکردنی مه‌له‌وانی
هه‌روه‌ها 9 سه‌نته‌ر هه‌ن، که یاریگای ده‌ستکردی وه‌رزشه جیاوازه‌کانیان له ده‌ره‌وه هه‌یه و پرۆجێکته‌ری به‌هێزی ڕووناککردنهوهیان بۆ کاتی شه‌و بۆ دانراوه و چه‌ندین وه‌رزشی جۆراوجۆری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت
نرخی ئه‌ندامێتی و به‌کرێگرتنی شوێنه‌کان به جۆرێک دانراون که هانده‌ربن بۆ هه‌موو هاووڵاتییان و میوانه‌کان که بتوانن به‌شداری بکه‌ن و ژیانێکی پڕ له‌شساغی په‌یڕه‌و بکه‌ن. سێ جۆر ئه‌ندامێتی هه‌یه که به هۆیانه‌وه ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌کی بێ‌سنوور به‌شداری له چالاکی دیاریکراودا بکرێت و، ده‌توانرێت پاره‌ی ئه‌ندامێتییه‌که له پێشه‌وه بدرێت وه یان له ڕێگه‌ی قیستی مانگانه به 'دایرێکت دێبیت' ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی حیسابی بانکتهوه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتیی تایبه‌تی به نرخی داشکێنراو بۆ دانیشتووانی لیڤه‌رپووڵ هه‌یه که به هۆیه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێک له بێنهفێته دیاریکراوه‌کانی ده‌وڵه‌تن، پاره‌یه‌کی که‌متری چوونه ژووره‌وه‌یان لێده‌سێندرێت
ئێستاکه منداڵانی ژێر ته‌مه‌نی 16 ساڵ ده‌توانن له هه‌موو چالاکییه‌کاندا که پێویستی به ڕاهێنه‌ر نیه، به خۆڕایی به‌شداری بکه‌ن. به‌شداریکردن و چوونه ژووره‌وه به‌نده له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی چالاکی هه‌ر کام له سه‌نته‌ره‌کان. هه‌روه‌ها منداڵان ده‌توانن له هه‌ندێک کاتی دیاریکراودا، به‌شه‌کانی وه‌رزش و حه‌وانه‌وه به خۆڕایی به‌کاربهێنن
ئێستاکه سه‌نته‌ری له‌شساغیی پیکتن ( Picton ) داخراوه و له کۆتایی ساڵی 2007دا کاتێک که بنیاتنانی مه‌له‌گا نوێیه‌که ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مجا جارێکی تر ده‌کرێته‌وه. سه‌نته‌ری له‌شساغیی ئهلسۆپ ( Alsop ) بڕیاره که له کۆتایی ساڵی 2006دا ته‌واو ببێت
:چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به ئێمه‌وه
:ئه‌م لیسته‌ی خواره‌وه بریتیه له ژماره ته‌له‌فۆن و ئه‌دره‌سی هه‌موو سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌کانی ئێمه
شوێن
ژماره ته‌له‌فۆن / ئیمێڵ
سه‌نته‌ری له‌شساغیی ئۆستین ڕۆلینسن
Lifestyles Austin Rawlinson
Park Lands
Conleach Road
Speke
Liverpool
L24 0TR
0151 233 2100
austinrawlinson@liverpool.gov.uk
ئه‌م سه‌نته‌ره 2 مه‌له‌گا و، هۆڵی وه‌رزش و یاریگایه‌کی چیمه‌نی ده‌ستکرد و مه‌شقی وه‌رزشیی هه‌یه
حه‌واڵه‌کردن له لایه‌ن دکتۆری جیپی
سه‌نته‌ری له‌شساغیی گارستن
Lifestyles Garston
Long Lane
Liverpool
L19 6PE
0151 233 5700
GarstonLeisureCentre@liverpool.gov.uk
ئه‌م سه‌نته‌ره مه‌له‌گا و، هۆڵی وه‌رزش و یاریگایه‌کی چیمه‌نی ده‌ستکرد و مه‌شقی وه‌رزشیی هه‌یه
حه‌واڵه‌کردن له لایه‌ن دکتۆری جیپی
سه‌نته‌ری ئه‌سپسواریی بیچلی
Beechley Stables
Harthill Road
Liverpool
L25 2RJ
0151 724 4490
فێرکردنی ئه‌سپسواری بۆ که‌سانی ئاسایی و که‌مئه‌ندامان
سه‌نته‌ری له‌شساغیی کرۆکستێس
Lifestyles Croxteth
Altcross Road
Liverpool
L11 0BS
0151 458 3421
croxteth.leisure@liverpool.gov.uk
ئه‌م سه‌نته‌ره مه‌له‌گا و، یاریگایه‌کی چیمه‌نی ده‌ستکرد و مه‌شقی وه‌رزشیی هه‌یه
حه‌واڵه‌کردن له لایه‌ن دکتۆری جیپی
سه‌نته‌ری له‌شساغیی کاردینال هینهن
Lifestyles Cardinal Heenan
Honeysgreen Lane
Liverpool
L12 9HZ
0151 233 2345
Cardinalheenan.sportscentre@liverpool.gov.uk
ئه‌م سه‌نته‌ره مه‌له‌گا و هۆڵی وه‌رزشیی هه‌یه
سه‌نته‌ری له‌شساغیی پارک ڕۆد
Lifestyles Park Road
Steble Street
Liverpool
L8 6QH
0151 233 3600
parkroad.leisure@liverpool.gov.uk
ئه‌م سه‌نته‌ره مه‌شقی وه‌رزشی و، 2 مه‌له‌گا و، یاریگای چیمه‌نی ده‌ستکرد و جیم و و یه‌که‌ی ئاستی باڵا و ته‌ندروستیی هه‌یه
حه‌واڵه‌کردن له لایه‌ن دکتۆری جیپی
سه‌نته‌ری له‌شساغیی ئێڤه‌رتن پارک
Lifestyles Everton Park
Great Homer Street
Liverpool
L5 5PH
0151 207 1921
evertonpark.leisure@liverpool.gov.uk
ئه‌م سه‌نته‌ره مه‌له‌گا و، هۆڵی وه‌رزشی و یاریگای چیمه‌نی ده‌ستکرد و مه‌شقی وه‌رزشیی هه‌یه
حه‌واڵه‌کردن له لایه‌ن دکتۆری جیپی
سه‌نته‌ری له‌شساغیی تۆکستێس
-Lifestyles Toxteth
Upper Hill Street
Liverpool
L8 1YR
0151 709 7229
toxteth.leisure@liverpool.gov.uk
ئه‌م سه‌نته‌ره یاریگای چیمه‌نی ده‌ستکرد و مه‌شقی وه‌رزشیی هه‌یه
سه‌نته‌ری له‌شساغیی واڵتن
Lifestyles Walton
Walton Hall Avenue
Liverpool
L4 9XP
0151 523 3472
Walton.Leisure@liverpool.gov.uk
ئه‌م سه‌نته‌ره هۆڵی وه‌رزشی و یاریگای فوتبۆڵ و مه‌شقی وه‌رزشیی هه‌یه
حه‌واڵه‌کردن له لایه‌ن دکتۆری جیپی
سه‌نته‌ری تێنسی لیڤه‌رپووڵ
Liverpool Tennis Centre
Liverpool
L15 4JP
0151 293 8350
LiverpoolTennisCentre@liverpool.gov.uk
سه‌نته‌ری له‌شساغیی میلێنیهم
Lifestyles Millennium
Millennium House
Victoria Street
Liverpool
L1 6JD
0151 233 4123
ئه‌م سه‌نته‌ره مه‌شقی وه‌رزشیی هه‌یه
حه‌واڵه‌کردن له لایه‌ن دکتۆری جیپی
سه‌نته‌ری له‌شساغیی ئێلهگرین
Lifestyles Ellergreen
Carr Lane
Norris Green
Liverpool
L11 2XY
0151 233 6285
NorrisGreen.Leisure@liverpool.gov.uk
ئه‌م سه‌نته‌ره 2 مه‌له‌گا و، هۆڵی وه‌رزش و مه‌شقی وه‌رزشیی هه‌یه
حه‌واڵه‌کردن له لایه‌ن دکتۆری جیپی
مه‌له‌گای نیوهۆڵ
Newhall Swimming Pool
Longmoor Lane
Liverpool
L10 1LB
0151 530 1218
ئه‌م سه‌نته‌ره مه‌له‌گای هه‌یه
مه‌له‌گای ووڵتن
Woolton Swimming Pool
Quarry Street
Liverpool
L25 7RS
0151 428 1804
ئه‌م سه‌نته‌ره مه‌له‌گای هه‌یه
ئه‌مجا چی ڕووده‌دات؟
ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌ر کام له سه‌نته‌ره‌کانمانه‌وه بکه‌یت، وه یاخود ده‌توانیت له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنی 01512333007 په‌یوه‌ندی به Liverpool Direct ( لیڤه‌رپووڵ دایرێکت ) بکه‌یت
زانیاری په‌یوه‌ندیکردن و به‌سته‌ری به‌سوود
بۆ زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ره‌کانمان، تکایه بڕوانه ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی کاونسڵی شاری لیڤه‌رپووڵ له: www.liverpool.gov.uk/lifestyles







